دوای جەژن چۆن هاوسەنگی خۆراکی دەگەڕێنیتەوە؟

PM:07:15:14/04/2024

380 جار خوێندراوەتەوە

لە جەژندا هەمووان حەزیان لە ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشیە، یەکێک لە لێکەوتەکانی ئاهەنگگێڕان بۆ زۆر کەس خواردنی خۆراکە کالۆری بەرزەکانە، بەڵام رەنگە لە دوای کۆتایی جەژن رووبەڕووی ئالەنگارییەک ببیتەوە کە بریتییە لە زیادبوونی کێش.

باشترە بە شێوەیەکی مامناوەند پشت بە ژەمە سووکەکان ببەستیت لە ناوەڕاستی ژەمە سەرەکییەکان بەپێی ماڵپەڕی "هێڵث سایت"، ئەمانەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی پێشنیار کراون لەم ماوەیەدا:

١. پلانی ژەمەکانت دابنێ، بە پلاندانان بۆ خواردنە کەمەکانت لە سەرەتای رۆژەکەتدا و خواردنیان پێش برسیبوون، رێکخستنی ئەم خواردنە سووکانە یارمەتیت دەدات کە لە کاتی ژەمە سەرەکییەکەتدا کەمتر بخۆیت.

٢. ئاگاداری بەها خۆراکییەکە هەرە گرنگەکان بە، گرنگی بدە بەو بژاردانەی کە پڕن لە ماددە خۆراکیەکان وەک میوە و سەوزە و خواردنی کەم کە بە تامن و لە هەمان کاتدا بەهای خۆراکییان هەیە، بە نموونە فستق دەتوانێت پرۆتینی بنەمای رووەکی و ریشاڵ و کالۆری کەمتر دابین بکات.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ خواردن بە رێژەیەکی مامناوەند:

١. خواردنی قاپێکی هاوسەنگ، قاپەکەت پڕ بکە لە تێکەڵەیەک لە پرۆتین و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو.

٢.کالۆری سنووردار بکە، ئاگاداری خواردنەوە کالۆرییە زۆرەکان بە و ئاو یان خواردنەوە شیرین نەکراوەکان هەڵبژێرە.

٣.لە نێوان ژەمەکاندا خواردنی کەمی تەندروست وەک فستق هەڵبژێرە.

٤.بە رێژەیەکی مامناوەند چێژ لە شیرینییە بەتامەکان وەربگرە و پلانی بۆ دابنێ لە خۆراکەکەتدا.

H.Y