پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:39:19/03/2024

22944 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 – 19/4

ئەمڕۆ رۆژەکەت زۆر تایبەت دەبێت، سەرکەوتنی گەورە لە کارەکەت بەدەست دەهێنیت، هەموو ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، لە دۆخێکی وادا هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت، ئەگەری بەهێزی قازانجی دارایی بەدەست بهێنیت، خەرجییەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی دابین دەکەیت، ئەگەر پلانت هەیە وەبەرهێنان بکەیت ئەوا ئەمڕۆ دەرفەتێکی باشە بۆ ئەنجامدانی، لە ژیانی خێزانیتدا بەختەوەر دەبیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

گا 20/4 - 20/5

دوور بکەوەرەوە لە بەفیڕۆدانی کاتە بەنرخەکانت لە گفتوگۆی ناپێویستدا، بەتایبەت لەگەڵ کەسانی نەرێنیدا، پێویستە هەوڵبدەیت پشتگوێیان بخەیت، ئەگەر نا ئارامی دەروونیت تێکدەدەن، ئامۆژگاری دەکرێت هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا و بە باشی تەواو بکەیت، تا زیاتر کار بکەیت ئەنجامی باشتر بەدەست دەهێنیت، رەنگە رووبەرووی چەند کێشە و ناکۆکییەک ببیتەوە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتدا، لە دۆخێکی وادا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەیت، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

دووانە 21/5 - 21/6

لە ژیانی خێزانیتدا بەخەتەوەر دەبیت، کاتێکی تایبەت لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەردەبەیت، ڕەفتاری خۆشەویستی کەسە نزیکەکانت وا دەکات هەست بە تایبەتمەندی بکەیت، باری داراییت باش دەبێت، دەرفەتت دەبێت پاشەکەوتی زیاتر بکەیت، لەوانەیە گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەکەتدا ببینیت، پێویستە زیاتر گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدەیت، ئەگەر نا بەهۆی فشارەکانی کارکردنتەوە دۆخی تەندروستیت تێکدەچێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ رۆژەکەت باش نابێت، دوور بکەوەرەوە لە زۆر متمانەکردن بە هاوکارەکانت، ئەگەر نا رەنگە تووشی کێشەی گەورەت بکەن، باری داراییت باش نابێت، خەرجییەکانت زیاتر دەبێت، هەڵوێستی هاوسەرەکەت کێشەکانت زیاتر دەکەن، لە دۆخێکی وادا پێویستە زۆر ئارام بیت، ئەگەر نا ئارامی ماڵەکەت تێکدەچێت، ئەگەری تێکچوونی دۆخی تەندروستیت هەیە.

شێر 23/7 - 22/8

دۆخی ژیانی خێزانیت زۆر باش دەبێت، دەرفەتت دەبێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەربەریت، سۆز و پشتیوانی ئەوان بەدەست دەهێنیت، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، بە هاوکاری هاوپیشەکانت هەموو کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پلان بۆ بابەتێکی گرنگی ژیانت دابنێت، پێویستە ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

فەریک 23/8 - 22/9

رەنگە بە هۆکارێکی تایبەت ناچار بیت گەشتێک ئەنجام بدەیت بۆ شوێنێکی دوور، ئامۆژگاری دەکرێت دووربکەویتەوە لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان، ئەگەر نا کاریگەری خراپ لەسەر دۆخی دەروونیت دروست دەکات، هەماهەنگیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، خۆشەویستی نێوانتان قووڵ دەبێتەوە، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت، هەموو کارەکانت بە ئاسانی تەواو دەکەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

دەرفەتت دەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بچیتە شوێنی دڵخوازت، کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەردەبەن، باری داراییت بە بەهێزی دەمێنێتەوە، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت کۆنتڕۆڵی خەرجییەکانت بکەیت، ئەگەر نا رەنگە لە داهاتوودا تووشی قەیرانی دارایی ببیت، لە ماندووبووت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت، لە تەواوکردنی ئەرکەکانتدا سەرکەوتوو دەبیت، هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت لەرووی دەروونی و جەستەییەوە.

دووپشک 23/ 10-21/11

رەنگە رووبەرووی چەند ناکۆکییەک ببیتەوە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا، بەڵام رەفتاری ژیرانەی تۆ کێشەکانی نێوانتان چارەسەردەکات، سەرکەوتوو دەبیت لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە جیاوازەکاندا، لە هەر هەوڵێکی پەیوەست بە کارەکەتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لە رووی داراییەوە رۆژەکەت زۆر باش دەبێت، ئەگەری بەهێزی هەیە قازانجی دارایی گەورە بەدەست بهێنیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

كەوان 22/11 – 21/12

باری داراییت باش دەبێت، خەرجییەکانت بە ئاسانی تەواو دەکەیت، بەڵام ئامۆژگاری دەکرێت بە ژیرانە مامەڵە داراییەکانت ئەنجام بدەیت، بە تایبەت ئەگەر بڕیارە ئەمڕۆ مامەڵەیەکی دارایی گەورە بکەیت، دەبێت زۆر وریا بیت، لە شوێنی کارەکەت چەند بەرپرسیارێتییەکی گرنگت پێدەسپێردرێت، پاڵپشتی هاوبەشی ژیانت بەدەست دەهێنیت، دۆخی تەندروستیت باش دەبێت.

گیسک 22/12 - 19/1

لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەدا هاوسەنگی دروست دەبێت، سۆز و خۆشەویستی نێوانتان قووڵتر دەبێتەوە، باری داراییت باش دەبێت ڕەنگە سەرچاوەیەکی نوێی داهات بەدەست بهێنیت، کەشوهەوای شوێنی کارەکەت ئەرێنی دەبێت، بە وزە و چالاکییەکی زۆرەوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، ئامۆژگاری دەکرێت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەردەبەیت، لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا هەست بە تازەگەرییەکی زۆر دەکەیت، پێویستە زیاتر گرنگی بە کارەکانت بدەیت، دووربکەوەرەوە لە قسەکردنی ناپێویست ئەگەر نا رەنگە کاتەکانت بەفیڕۆ بچێت، دوور بکەوەرەوە لە بڕیاردانی گرنگ لەسەر ئامۆژگاری کەسانی تر، ئامۆژگاری هەڵەی کەسێک رەنگە کێشەیەکی گەورەت بۆ دروست بکات، لەوانەیە لە هەندێک لە کارەکانت بەربەست هەبێت، بەڵام زوو چارەسەر دەبێت، باری داراییت لە ئاسایی باشتر دەبێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

لە رووی داراییەوە رۆژەکەت نایاب دەبێت، لەوانیە دەرفەتی نوێی کارکردنت دەست بکەوێت، هەروەها دەتوانیت بڕیارێکی گرنگ بدەیت بۆ باشترکردنی باری دارایی خۆت، ئەمڕۆ گەورەترین نیگەرانیت نامێنێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە بەم زووانە ئەنجامێکی گونجاو بەدەست بهێنیت، پێویستە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشتر دەبێت.
A.A