ناونانی دوو منداڵی تازە لەدایکبوو لە سعودیە هەرا دەنێتەوە

PM:08:59:18/03/2024

83480 جار خوێندراوەتەوە

دوو هاوڵاتی سعودی بە ناونانی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان بە ناوی "النصر" و "الهلال" مشومڕێکی زۆر لە سۆشیال میدیاکاندا دروست دەکەن.

غازی ئەلدیبی، هاندەرێکی یانەی نەسری سعودییە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X وێنەی یەکەم منداڵی خۆی بڵاوکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ناوی لێناوە "النصر".

جێگەی باسە ئەلدیبی باوکی منداڵەکە لە منداڵییەوە هاندەری یانەکەیە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەو یانەیە هەیە، هەر بۆیە کوڕەکەشی ناوناوە "النصر"، وەک دەربڕینی خۆشەویستی بۆ یانەکەی.

هەر لەو رۆژەدا محمد الشعێبی، هەوادارێکی یانەی هیلالی سعودی، منداڵە تازە لەدایکبووەکەی ناو لێنا "الهلال"

دوای بڵابوونەوەی هەواڵەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە توڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد، خەڵکی بەشێوەی جیاواز کاردانەوەی خۆیان دەردەبڕی.

لای خۆیەوە، بەڕوبەرایەتی باری شارستانی سعوودیە لێدوانی لەسەر ئەو پرسە داوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناونانی منداڵان بە "النصر" و "الهلال" قەدەغە دەکات.

بە هەمان شێوە بڕیارەکەی بەڕوبەرایەتی باری شارستانی مشتومڕێکی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا، کە بۆچوونەکان لە نێوان لایەنگرانی قەدەغەکردنەکە و ئەو کەسانەی نەیارانی قەدەغەکردنەکە دابەشبوون.

تا ئێستا غازی ئەلدیبی هیچ لێدوانێکی لەسەر بڕیاری باری شارستانی نەداوە، لەکاتێکدا محمد الشعێبی لێدوانی داوە و بە گاڵتەجارییەوە دەڵێت " بڕیارەکە کاتژمێرێکە دەرچووە، بڕیارمدا بیگەڕێنمەوە بۆ سکی دایکی. "

A.A