لە کۆتایی ئەمساڵ وەشانێکی نوێی پلەیستەیشن پێنج بەردەستـدەبێت

PM:06:54:17/03/2024

828 جار خوێندراوەتەوە

سۆنی ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئامێری یاریکردنی پێشبینیکراوی پلەیستەیشن پێنج پرۆ دەکات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، بەپێی دزەپێکراوەکانی پلاتفۆرمی گەشەپێدەرانی یارییەکانی پلەیستەیشن کە لەلایەن چەندین سەرچاوەی نافەرمی پشتڕاستکراونەتەوە.

بەپێی دزەپێکردنێکی نوێ، پێشبینی دەکرێت ئامێرەکە نوێنەری پێشکەوتنێکی بەرچاو بێت لەگونجاوی بۆ ئەو یارییانەی کە بە کوالێتی 4K کاردەکەن، ئەمە جگە لە زیادکردنی "دۆخی کارایی" نوێ بۆ ئەو یارییانەی کە بە کوالێتی 8K کاردەکەن.

یەکێک لە زانیارییە دیارەکان کە لەلایەن بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانەوە پێشکەش کراوە، بەهێزی کارایی پلەیستەیشن پێنج پرۆیە بە بەراورد بە وەشانی ئێستا، بەو پێیەی ئاماژە بەوە کراوە کە ئامێری داهاتوو وێنە و دیمەنەکان (رێندەرکردن) بە خێرایی ٤٥٪ دروست دەکات، جگە لەوەش زیادکردنی ئەدای کارکردن بە رێژەی سێ هێندە.

دەوترێت پاکێجی ئامرازەکانی گەشەپێدەر بۆ پلەیستەیشن پێنج پرۆ لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە ستۆدیۆکانی سۆنی بەردەستە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ستۆدیۆکانی کۆمپانیاکانی تریشدا بەردەست کراوە.

H.Y