کەشوهەوای رۆژانی جەژنی نەورۆز ئاشکراکرا

AM:11:43:17/03/2024

472 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی ئاشکراکرد و دەڵێت، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لەکاتی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

دەشڵێت، لە سبەی دووشەممەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی گەیشتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆسەر ناوچەکە، پێشبینی بارانبارین دەکرێت بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکاندا.

راشیگەیاندووە، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینی ماڵپەڕە جیهانییەکانیش بۆ کەشی رۆژانی جەژنی نەورۆز، لە ٢٠ی مانگدا شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ٢١ی مانگدا ئاسمان تەنها هەور دەبێت، بەڵام لە ٢٢ی مانگەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٦

سلێمانی : ١٧

دهۆک : ١٥

زاخۆ : ١٦

هەڵەبجە : ١٦

کەرکوک : ١٨

سۆران : ١٤

حاجی ئۆمەران : ٧

گەرمیان : ٢١

S.A