سەردێڕ:

سەرنجێکی جیاواز لەسەر جەنگی نوێ

PM:03:50:05/03/2022
5796 جار خوێندراوەتەوە
ھەژار قادر
+ -

ئۆکراینا زوڵمی لێنەکراوە..

زۆرم حەز کرد بێ دەنگ بم و هیچ نەڵێم بەڵام کاتێک روداوێک بە زۆر دەبێت بە بەشێک لە ژیانت ناتوانینت خۆتی لێ بە دوور بگریت.

هەفتەیەکە باسێکی گەرم هەموو دونیای هێناوەتە قسە میللەتی کوردیش کوێرانەبەهۆی ئەو هەواڵانەی کە باس لە جوانی کچەکانیان دەکەن دوای راگەیاندنی خۆرئاوا کەووتووە، بەراست و چەپ قسە دەکات باش دەزانم سەدا 95 ئۆکراینا نازانن کائینێک هەیە ناوی کورد، ئەوەش دەزانم هەموو کورد لەم شەڕەو ئۆکرانیاو کرواتیای لێک جیاکردەوە... چونکە میللەت نییە لە دونیادا هێندەی کورد و شەرقی کۆڵەوار بێت، ئەچنە ناو هەموو بابەتێکەوە بئ ئەوەی بچوکترین زانیاریان هەبێت. ئەمرۆ بڵێن لە مەکسیک زەلامێک کوژراوە ئەم لێرەوە شیکردنەوەی بۆ دەکات.. با درێژەی نەدەمێ بچمە کڕۆکی بابەتەکەوە بە چەند خاڵێک پێتان بڵێم چی ڕویدا لە ئۆکراینا.

یەکەم: تۆدەزانی ١٠ ساڵێک لەمەوبەر لەو ئەوروپا دیموکراسیەی باسی دەکەی و لەو ئۆکراینایەی باسی دەکەی بە بریارێکی رەگەزپەرستانە لە سەدا ٣٠ خەڵکی ئۆکرانیای بە نەتەوە رووس مافی ئەوەیان لێسەندرا بە زمانی دایکیان قسە بکەن و بخوێنن؟بە هۆی یاسایەک لە پەرلەمانی ئۆکراینا دەرچوو .

دووەم: ئایە دەزانی ئۆکراینا وڵاتئکی دەوڵەمەندە لە سەرچاوەی سروشتی و سامانی مرۆی بەڵام هێندە رێژەی گەندەڵی بەرزە خەڵکەکەی زۆر بێزارن لە ژیان کردن لەو ووڵاتە تەنانەت لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا ژمارەی دانیشتوانی لە ٥٢ ملێۆن کەسەوە کەمی کردووە بۆ ٤٢ ملێون کەس بە هۆی زۆری کۆچکردن بۆ دەرەوە.

سێیەم: دەزانیت لە راپەرینەکەی خۆمانەوە ئەوانیش بوون بەدەوڵەت بەلام هەرچی ژێرخانی ئابووری بەهێزی ئەو ووڵاتە و هەموو خۆرهەلاتی ئەوروپا رووسیا بوونیادی ناو لە ٣٠ ساڵی رابردوودا نەیان توانیوە لە سەدا ١٠ سەردەمی سۆڤێتیان بوونیاد بنێن.

چوارەم: ئۆکراینیەکان ٣٠ ساڵە بە شێوازێکی زۆر رەگەز پەرستانە مامەلە لەگەل رووسی زمانەکانی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن لە ساڵی ٢٠١٤دا ١٤ هەزار کەسیان بە تەنها لە دۆنباس(لوگانسک؛ دۆنێتسک) کۆمەڵکوژ کرد بە فرۆکە هەرچی ژێرخانی ئابووری ئەو هەرێمە هەبوو خاپوریان کرد بە بەرچاوی رووسیا و ئەوروپیەکانەوە کەسیش باسی نەکرد. هێشتا هەر رووسیا رێزی ئۆکراینای دەگرت .

پێنجەم: هەموو ئەم جەنگەی کە تۆ دەیبینی هۆکاری سەرەکی ئەوە نیە کە تۆ لە تی ڤی دەیبینی بەڵکو دەرکەوتووە بۆ رووسەکان بەشێکی زۆری یۆرانێوم کە خاوەندارێتی بۆ سۆڤێتی جاران و ئێستای رووسیا دەگەرێتەوە دیار نەماوە لە ئۆکراینا بە شاراوەی ویستویانە بی پیتێنن و چەکی کۆمەڵ کوژی لێ دروست بکەن ئەگەر چی ئۆکراینا دەڵێت فرۆشتوومانە بە ولاتان بە دزی رووسیاوە.

شەشەم: ساڵانە بە بەهای ملیاران دۆلار غازی رووسی دەدزن کە بە خاکی ئۆکراینا تێپەر دەبێت. چەندین ملیار دۆلاری رووسیا قەرزارن نایدەنەوە.

حەوتەم: تائێستا ٢٩٨ کەسی سڤیل کوژراوە بە بۆمبارانی هەردوولا کە ژمارەکە لە چاو ئەو جەنگە گەورەیە دەرخەری ئەو راستیەیە کە رووسەکان نایەنەوێت خەڵکی سڤیل بە ئامانج بگرن. گەر ئەم ڕوداوانە بەراورد بکەین تۆ ببینە لە بەغداد کە ژمارەیەکی زحری تەقینەوەی خۆ کوژی تیا ئەنجامدرا لە تەقینەوەیەک ١٠٠ کەس دەکوژراو جیهان گرنگیەکی ئەوتۆیان پێنە دەدا،ئەمەش دەرخەری ئەوەیە خەمی ئەوروپا و ئەمریکا مافی مرۆڤ نیە بەڵكو بەرژەوەندیەکانیانە.

هەشتەم: کاتێک لە رابردوودا روسیا ویستی هاوپەیمانەکەی لە کوبا بپارێزێت کەشتی جەنگی نارد بۆ ئاوەکانی کوبا هەر زوو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەیان هێشت و دەریان کردن.

نۆیەم: ئۆکرانیا دەیەوێت ببێت بە ئەندامی ناتۆ و موشەکەکانی ناتۆ بباتە سنورەکانی ئۆکراینا و رووسیا کە ئەمایان گێچەلکردنێکی تەواوەتیە بە رووسیا( ئەمە لە رابردوودا لە سالی ٢٠٠٩ لە جۆرجیاش روویدا بەڵام رووسیا فریای خۆی کەووتو نیوە جۆرجیای داگیر کردوو ئەپخازیا و ئۆسیتیای لێ دابرین و کردی بە دوو هەرێمی سەربەخۆ وەک چۆن ئەم سال لۆگانسک و دەنێتسکی کرد بە دوو وولاتی جیاواز) روسیا هیچ خاکێکی ئۆکراینا ی داگیر نەکردووە بگر بۆ ماوەی ٥٠ سال ئۆکراینا، هەرێمی کریمیای لە رووسیا داگیر کردبوو.( هەرێمی کریمیا، سەرۆکی یەکێتی سۆڤیت خرۆشۆڤ لە سالانی ٦٠ کانی سەدەی رابردوو کە بەرەگەز ئۆکرانی بوو بە دیاری دابووی بە ئۆکراینا لە کاتێکدا خۆی پێشتر سەر بە رووسیا بووە).

ئێستا پێمان بڵێن گەلی سوریا و عێراق لوگانسک و دەنێتسک زولم لێکراوە یان ئۆکراینا کە هۆکاری ئاژەوەی خۆر هەلاتی ئەوروپایە بە هاندانی ئەوروپا و ئەمریکا. بیرتانە لە رۆژێکدا بە هەزاران خەلک لە بەخدا و هەلەب دەکوژران بەلام بە چوپیش رێگەیان پێتان نادا بپەرنەوە بۆ ئەوروپا کەچی بۆ ئۆکراینا بە شەمەندەفەر سرە گیراوە بیان بەن بۆ ئەو ووڵاتەی کە هەزیان لێیە.

وێنەکانیش ١٢ ساڵ لەمەو بەرە لە کیێڤ و خارکیڤی ئۆکراینا.کاتێک خوێندکاربووم لە هەرێمی دۆنباس لە (کۆماری میللی لوگانسکی) ئێستا بەهیوام سەرۆکەکەی ئۆکراینا رابکات و ئاشتی بۆ ئەو وولاتە بگەرێتەوە.

گەلەری