سەردێڕ:

ژیان لە پەناگەکاندا

PM:01:16:25/06/2025
1044 جار خوێندراوەتەوە
ئارام هادی
+ -

جەنگی ئیسرائیل و ئێران گرنگی پەناگەکانی بۆ ئیسرائیل دەرخست و تاڕادەیەک ژیانی هاوڵاتیانی لە مووشەکی ئێران پاراست، باوک و باپیرانمان لەڕابردوودا پەناگە (کونە تەیارە) یان دروستکردووە و لەکاتی هێرشی دوژمندا لەترسی تۆپ و تەیارە چوونەتە پەناگەکان و سەلامەت ماونەتەوە.

پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ: " تا ئەم بایە لەو کونەوە بێت ئەمە حاڵمان دەبێت، پێکدادانی دەوڵەتەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت زیاتردەبێت، مووشەک و تەیارە و درۆنی پێشکەوتووش لەگەشەدایە، لەداهاتوودا بینەری چەندین جەنگیتری هاوشێوەی (ئیسرائیل_ ئیران) دەبین، ئاسمانی هەرێم و عیراقیش وەکو (دەرگای گەراجی نەهزەی بەغدا) بەردەوام لەسەر پشتە، بۆیە کاتی ئەوەیە (حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیان) بیر لە پلانی دروستکردنی پەناگە لە شار و شارۆچکە و گوندەکان بکەنەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی جەنگدا هاووڵاتیان سودی لێوەربگرن.

لەماوەی دوانزدە ڕۆژی جەنگی نێوان (ئیسرائیل_ ئیران) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عیراق چەندین درۆن و مووشەک و عەمباری سووتەمەنی مووشەکەکان کەوتنە خوارەوە، "خۆشبەختانە بەر چۆڵەوانی کەوتن"، ئامانجی ئەم نووسینە دەرخستنی واقعێکی تاڵە بۆ پێشگرتن بە کارەسات پێویستە هەر ماڵێک پەناگەیەکی پتەوی هەبێت، ئەرکی حکومەتیشە پەناگەی گشتی لە بازاڕ و شەقامەکان دروست بکات.

گەلەری