سەردێڕ:

ئیبراهیم رەئیسی وەک هەشتەمین سەرۆکی ئێران سوێندی خوارد

PM:05:29:05/08/2021

11644 جار خوێندراوەتەوە

ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەمڕۆ وەکو هەشتەمین سەرۆک سوێندی یاسایی لەبەردەمی پەرلەمانی ئێران بە بەشداری چەند کەسایەتیەکی ناوچەکە و نێودەوڵەتی خوارد.


دەستبەرکابوونی رەئیسی لەکاتێکدایە کە ناوچەکە بە گرژییەکدا تێپەڕدەبێت، ئێران بە هێرشکردنەسەر کەشتیگەلێک لە کەناراوەکانی عومان و ئیماڕات لەلایەن و ئیسرائیل و ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت.

رۆژى ٣ى ئابى ٢٠٢١ رێوڕەسمى دەستبەکاربوونى ئیبراهیم رەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆککۆمارى ئێران لە حوسەینییەى ئیمام خومەینى بە بەشدارى ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو وڵاتە، ئەنجامدرا و ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی ئێراندا سوێند خوارد.

ئێران لە ئەمساڵدا بەشداری کۆبوونەیەکی نەمسای کردووە کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن و پاراستنی رێکەوتننامەی ئەتۆمییەوە.

ئیبراهیم رەئیسی، لە ساڵی ٢٠١٧دا رکابەری حەسەن رۆحانی سەرۆکی پێشوو بوو، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا و رۆحانی بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆک.

ئیبراهیم ره‌ئیسی، لە ساڵانی ٢٠٠٤ تاكو ٢٠١٤ جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٤ تاكو ٢٠١٦ داواكاری گشتی ئێران بووە و لە ساڵی ٢٠١٩ەشەوە وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەستبەكاربووە.














گەلەری