سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ سبەینێ دەگاتە عێراق

PM:11:32:28/03/2022

2132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، سبەی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ بەسەردانێک دەگاتە وڵاتەکە.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەند، جان ئسیلبۆن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، سبەی سێشەممە بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا پایتەختی وڵاتەکە.

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوەکەدا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ بۆ عێراق و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە نەخستووەتەڕوو.













گەلەری