سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لەبارەی ئەگەری دەستبەرداربوونی یەکێتی لە بەرهەم ساڵح بڵاودەکاتەوە

PM:09:08:28/03/2022

67376 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار تایبەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ رازیکردنی یەکێتی بەرامبەر داوای پارتی بۆ دەستبەرداربوون لە بەرهەم ساڵح و دانانی کەسێکی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار کە بە ویستی پارتی بێت.


چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هەوڵ هەیە لە دانیشتنى رۆژى چوارشەممەى پەرلەمانى عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار، یەکێتى رازیبێت بە کشانەوەى بەرهەم ساڵح.

باسی لەوەشکرد، پێدەچێت پێشنیازەکە بەو جۆرە بێت، کەسێکى دیکە لە یەکێتی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دابنرێت کە خواستى پارتى لەسەر بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى دوو دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پۆستى سەرۆک کۆمار، بەهۆى ئامادەنەبوونى رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران، هەڵبژاردنى پۆستى سەرۆک کۆمار دواخرا بۆ رۆژى چوارشەممەى داهاتوو.













گەلەری