سەردێڕ:

کارمەندێکی هێزێکی ئەمنیی یەکێتی کە لە شەڕەتەقەکەی هەفتەی رابردوو برینداربوو گیانی لەدەستدا

PM:03:51:27/04/2024

10952 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی شەڕەتەقەکەی هەفتەی رابردووی سلێمانی گیانی لەدەستدا.


چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، کە لە رووداوی شەڕەتەقەکەی هەفتەی رابردوو، لە گەڕەکی سلێمانی تازە برینداربوو، پاش مانەوەی بۆماوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وتیشی، ئەو کارمەندە ناوی م.ئـ.ق بووە و تەمەنی لەنێوان ٢١ بۆ ٢٢ ساڵیدا بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش مانەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە و لەژێر چارەسەردا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک چوونەتە گەڕەکی سلێمانی تازە و فەرمانی دادوەریان پێ بووە، بەڵام ئەو تۆمەتبارانە رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، بەوهۆیەشەوە چوار کەس لە هەردوو لا بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

لەو بارەیەشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو، ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، سەر بە هێزێکی ئەمنیی یەکێتین.

گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری