سەردێڕ:

لەسەر داواى پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ پارەی سێ ساڵى جوتیارانى هەرێم جێگیرکرا

PM:07:20:28/03/2022

6364 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ یان لە پرۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێداندا جێگیرکرد.


ڕێبوار ئەورەحمان ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لە دانیشتنى لیژنەکەیان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پاڵپشتی کتوپڕ بۆ ئاسایشى خۆراک و گەشەپیدان کرا و بڕیارە هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.

پرۆژە یاسای پاڵپشتی کتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراک دەسەڵات دەدات بە وەزیری دارایی کە ٢٥ ترلیۆن دینار لە زیادەی وەزارەتی دارایی خەرجبکرێت بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک تەواوکردنی پڕۆژەکان و ڕەخساندنی هەلیکار و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان.













گەلەری