سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکەین

PM:03:18:28/03/2022

4960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە ئەزمونی شانشینی عەرەبی فێربووە و ئێستاش ئاستی وزە باشترە لە جاران. دەشڵێت، "هەرێمێکی سەربەخۆ لە روی ئابوریەوە هەڕەشە نیە بۆ سەر عێراق و هاوبەشەکانمان و پێکەوە ئاستەنگەکان بەڕێدەکەین".


ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی وزە رایگەیاند، "ئێمە توشی ئاستەنگی زۆر بوین و کۆتا دانەش ئەوەبوو لە دادگای بەناو فیدڕاڵی نادادپەروەریمان بەرامبەرکرا، بەڵام هێشتا ئێمە پەرە بە توانای وزەیی خۆمان دەدەین."

ئاماژەی بەوەشدا، "ئێمە ئێستا لە کوردستان بەرهەمی قوربانی خۆمان دەخۆین و دەتوانین خزمەت بە بازاڕی نێودەوڵەتیش بکەین و پلانمان هەیە خواستی هاوڵاتیانمان بۆ وزە لە ناوخۆ بەدیبهێنین."

سەرۆکی حکومەت ئاشکراشیکرد، "دڵنیام کە کوردستان دەبێتە دابینیکارێکی باشی وزە بۆ جیهان لەو کاتەی جیهان خواستی لەسەر بێت و وڵاتەکەمان دەتوانێت غاز هەناردە بکات بۆ عێراق و تورکیا و ئەوروپا و لە داهاتوشدا بۆ جیهان."

باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێم تەواوی هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ هەناردەکردنی نەوت و غاز و ئەمەش دەرگای نوێ لەبەردەم بازرگانی عێراق دەکاتەوە.

دەربارەی هەناردەکردنی نەوتیش سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.













گەلەری