سەردێڕ:

هاتوچۆ شۆفێران لە فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە

AM:11:14:28/03/2022

12292 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات ئاگاداربن و دەستکاری ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان نەکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەنزین چونکە "ئەو کارە فێڵە و ئاشکرایە و بەکامیرای چاودێری بەنزینخانەکان تۆمار دەکرێت."


لە راگەیاندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت "داوا لە شۆفێران دەکەین ئاگاداربن و کەس دەستکاری تابلۆ نەکا بەمەبەستی وەرگرتنی بەنزین ،چونکە فێڵەکە ئاشکرایە وەبەکامێرای بەنزینخانەکان هەموی تۆماردەکرێت."

ئاشکراشیکردووە، "ئەو کارە لە خانەی سەرپێچی دەردەچێت ودەچێتە خانەی تاوان چونکە بەساختەکاری ئەژمار دەکرێت."

هەر لە راگەیەندراوەکەدا فازل حاجی وێنەی تابلۆی ئۆتۆمبیلێکی تەکسی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیەکی بۆ تابلۆکەی زیاد کردووە و ئاماژەی بەوەداوە "ئەو تاکسیە سزادراوە لەسەر ئەوەی ژمارەی تابلۆکەی بۆ بەنزین وەرگرتن کردۆتە شەش ژمارە ،کە هێشتا ژمارەی ستاندارد لە هەرێم پێنج ژمارەیە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی گرانبونی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان شۆفێران لە سەرەیەکی دورودرێژدا دەوەستن بۆ وەرگرتنی بەنزینی عێراقی بە نرخێکی کەمتر.













گەلەری