سەردێڕ:

لەم شارەی هەرێم یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

PM:10:22:02/08/2021

24040 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی قەزای رانیە لیستی ناوی چەند کەسێکی بڵاوکردووەتەوە، کە دەڵێت، ناویان بۆ وەرگتنی یەکەی نیشتەجێبوون دەرچووە لەو قەزایەدا، بەشێک لە هاوڵاتیانیش دەڵێن، کە لە رێگای ناسنامەی حزبییەوە ئەو یەکانە بە بەشێکی ئەو هاوڵاتیانە دراوە.


قائیمقامیەتی قەزای رانیە ناوی ئەو هاوڵاتیانەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون ناویان هاتووەتەوە، لە راگەیاندراوێکیشدا دەڵێت، ئەو یەکانە بۆ کەسانی کەم دەرامەتە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ئەو یەکانە دابەشدەکات و بەشێکی هاوڵاتیانیش پەیوەندیان بە ئێن ئاڕ تییەوە کردووە و دەڵێن، کە بەسێکی ئەو هاوڵاتیانە لەسەر بنەمای ناسنامەی حزبی ئەو یەکانەیان وەرگرتووە و شایستەی نین.

قائیمقامیەتیش لە بانگەوازێکدا دەڵێت، ھەر ھاوڵاتی و فەرمانبەرێک سکاڵا و تانەی ھەیە دەتوانێت لەرێگای بەرێوەبەرایەتی ئاماری راپەرین سکاڵا تۆمار بکات، تیایدا هاتووە، "ئەگەر هەر ھاوڵاتیەک سەرنجی لەسەر یەکێک لەو ناوانە هەبێت بە نمونە (گەر یەکێک لەو کەسانەی لە لیستەکە ناویان هاتووە گەر خاوەن خانوو یان شوقە یاخود سودمەند بوبێت بە زەوی وەرگرتن) ئەوا هاوڵاتیان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە بەدوا داچوونی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە پاکی بەڕێوە بچێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، سکاڵا و تانەکان لە ماوەی ١٥ رۆژدا وەردەگیرێن، بەڵام ئەگەر پێویست بێت دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، "ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی شوقە وەر دەگرن دانیشتووی رانیەن، بۆیە لە نازناو و شوێنی کارکردنیان دیاریکراوە تاکو بناسرێنەوە و ھەموو سەرنج سکاڵاکانیش کاریان لەسەردەکرێت."













گەلەری