PM:08:18:02/08/2021
11180 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بارانێکی زۆر لە سەروی هەولێر باریوە ئاوەکە لێڵ بووە و ئەو شوێنانەی سەر بە ئیفرازەکانی (١ ، ٢، ٣) ئاوەکانیان دەگیرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە، کە بەهۆی باران بارینێکی زۆر لە سەروی شاری هەولێر باریوە کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە و ئاوەکە لێڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی لێڵبونی ئاوەکەوە، ئەو شوێنانەی سەر بە ئیفرازەکانی (١ ، ٢، ٣)ن ئاوەکانیان دەگیرێتەوە.
ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە، "داواکارین هاوڵاتیان دەست بەئاو
وە بگرن تا لێڵی رووبارەکە کەم دەبێتەوە."