سەردێڕ:

نرخی بتکۆین ٤٣ هەزار دۆلاری تێپەڕاند

PM:01:05:02/08/2021

6296 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک دراوی بتکۆین بە ٤٢ هەزار و ٣٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


جۆناسان چیزمان بەڕێوبەری فرۆشتنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین و ئەو جموجوڵەی لە بازاڕەکاندا دروستبووە بە هۆی ئەو پاڵپشتە داراییەوە دێت کە لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانەوە دەکرێت. دەشڵێت، "بە دڵنیایەوە پێویستی بە سەقامگیریەکی تەواوە".

بەراورد بە مانگی ئایار، لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا ئاڵوگۆڕکردن بە دراوی بتکۆین بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزترین نرخی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەجۆرێک نرخی یەک بتکۆین گەیشتە ٤٢هەزار و ٣٩٠ دۆلار بوو.

لەماوەی رابردودا، دراوی بتکۆینی ئەلیکترۆنی زیاتر له چوار هەفتە ڕووبەڕووی داڕمانێکی گەورە بووەوە، بەڵام دواتر قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیەی کردەوە .

چاودێرانی بازاری دراوی ئەلیکترۆنی ئاماژەیان بەوەداوە، گەیشتنی نرخی بتکۆین بۆ ٤٠ هەزار دۆلار قۆناغێکی گرنگە بۆ دراوی ئەلیکترۆنی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، دوای ئەوەی رۆژنامەی CITY.A.M بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەمازۆن رەزامەندی دەربڕیوە لە کۆتایی ئەمساڵدا مامەڵەکانی بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆینەوە بکات، نرخی ئەو دراوە بەڕێژەی ١٤.٥% بەرزبووەوە و بەمەش نرخی یەک بتکۆین ٣٨ هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن رۆژنامە بەریتانییەکەوە نرخی یەک بتکۆین بەڕێژەی ١٤.٥% بەرزبووەوە بەمەش بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە نرخی یەک دراو گەیشتە نزیکەی ٣٩ هەزار و ٨٠٠ دۆلار ئەمریکی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لە زاری وتەبێژی کۆمپانیای ئەمازۆنەوە بڵاویکردەوە، "ئەو پێشبینییانەی لەبارەی پلانی کۆمپانیاکەمانەوە بۆ مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆینەوە دورن لە راستیەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان ئەو شێوازە بدۆزنەوە کە چۆن ئەو لایەن و کەسانە بەم شێوەیە بازاڕکردن بە ئەمازۆنەوەدەکەن و بەکاری دەهێنن بۆ مەبەستەکانی خۆیان.

بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهانەوە رووی لە زیادبوون کردووە، ئەمەش وای کردووە خەڵکێکی زۆر روو لەبەکارهێنانی بکەن.

 

مـ ، كـ













گەلەری