PM:07:44:27/01/2022
11208 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دانیشتووانی گوندی ئاشوران دژی قیرتاونەکردنی ڕێگای گوندەکەیان خۆپیشاندانیان کرد، کارەبای گوندەکەیان لێبڕدراوە و پێیان وتراوە تاوەکو پێوەری زیرەک دانەنرێت کارەباتان پێنادرێتەوە.
بەشیک لە هاوڵاتییانی گوندی ئاشورانی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر بەئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، لە ئیوارەوە کارەبای گوندەکەیان بڕدراوە و پێیان وتراوە تا پێوەری زیرەک نەبەسترێت کارەباتان بۆ داناگیرسێندرێتەوە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد،
ئەوان گرفتیان لەگەڵ بەستنی پێوەری زیرەک نییە، بەڵام داوای جێبەجێکردنی بەڵێنی قیرتاوکردنی
ڕێگەی گوندەکەیان دەکەن، دەشڵێن، "تاوەکو رێگای گوندەکەیان بۆ قیرتاونەکرێت
دانانی پێوەری زیرەک رەتدەکەنەوە."
سابر عەبدوڵا، پشدەر