سەردێڕ:

دەست بەسەر پێنج موشەکدا گیرا کە ئامادەکرابوون ئەم قەزایە بکەنە ئامانج

PM:03:39:26/01/2022

6888 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری عێراقی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان دەستیان بەسەر پێنج موشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوون قەزای گەرمەیان بکەنە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو سێ موشەک ئاراستەی قەزاکە کران.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان دەستیان بەسەر پێنج موشەکدا گرتووە کە ئامادە کرابوون قەزای گەرمەیان بکەنە ئامانج.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەدوای ئەو هێرشەی شەوی رابردوو روویدا و تیایدا هێرشکرایە سەر قەزای گەرمەی پارێزگای نەینەوە، لەرێگەی گەڕان و بەدواداچونەکانەوە توانراوە دەست بەسەر پێنج موشەکدا بگیرێت کە ئامادەکرابوون ئاڕاستەی قەزاکە بکرێن.

باسی لەوەشکردووە، دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی موشەکەکان لە ناوچەی زراع دیجلە بووە و هێزە ئەمنییەکان توانیویانە موشەکەکان پوچەڵبکەنەوە و بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بکەوێتەوە.

شەوی رابردوو، لە کاتژمێر ٩ و ٢٥ خولەکی ئەمشەودا سێ موشەک لە قەزای گەرمەی سەر پارێزگای ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە و یەکەم موشەکیان لەسەر شەقامی ٢٠ مەتری کەوتووەتە خوارەوە و ئەوانی دیکەش لە گەراجی شارەوانی قەزاکە و ناوچەی رەشاد بوون. هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی کە لە چەند چاوگێکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، چاودێری و بڵاوەپێکردنی هێز لە بەغدا لەدوای هێرشەکەی شەوی رابردووەوە چڕ تر بووەتەوە و بەتایبەتیش لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا.

 













گەلەری