وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆ" رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی هەشت هەزار و ٥٠٠ سەربازی له‌پێناو پشتیوانییكردن له هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ بۆ دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قه‌یرانی ئۆكرانیادا خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو پشتیوانییكردن له هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ بۆ دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قه‌یرانی ئۆكرانیادا،هەشت هەزار و ٥٠٠ سه‌ربازی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان رووسیا-ئۆكرانیا هه‌ڵكشاون.
دەشڵێت، : "به فه‌رمانی سه‌رۆك و له‌ژێر رێنمایی
وه‌زیر ئۆستن-دا، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ئەوه‌ی سوپا بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه،
ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرتووه‌ته به‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
و له‌نێویشیاندا پشتیوانییكردن له هه‌ر زنجیره دۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئه‌گه‌ری
ده‌ستبه‌كاربوونی هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا باسی لەوەشکرد، له‌ئێستادا
هه‌شته هه‌زار و ٥٠٠ سه‌رباز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه
ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ره‌وانه ده‌كرێن كه هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ناتۆ چالاك بكرێته‌وه
و له ئێستاشدا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
لەبارەی میکانیزمی ئەو هێزە بۆ ئۆکرانیا، جۆن كێربی وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشکرای کرد، ده‌كرێت ئه‌و
سه‌ربازانه له ئه‌مریكاوه ره‌وانه بكرێن و ده‌شكرێت له ناوچه‌كه‌وه شوێنگۆڕكێیان
پێ بكرێت.
ئەمەش له‌كاتێكدایە، گرژییه‌كان به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز
و جبه‌خانه له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه، رووی له هه‌ڵكشانه،
ئه‌مریكاش به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی باڵی خۆرهه‌ڵاتی ناتۆ، سه‌رگه‌رمی پلاندانانه.