PM:11:37:22/01/2022
5064 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ڤاکسینە و لەئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیاندووە، "جگە لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، چونکە پابەندی ھاوڵاتیان بە رێکارەکان
لاوازە."
ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرینەی ئەوانەی کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن ئەو کەسانەن کە نەکوتراون."
راشیگەیاند، "نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەرییەکی مەترسیداریان لەسەر دروست نەبووە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڤاکسینەکان مەترسییان نییە و کاریگەرییان هەیە بۆ
باشتربوونی دۆخەکە."
ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، "تا ئێستا شەپۆلی چوارەم لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان داخڵ دەکرێن هێشتا کەمن."