سەردێڕ:

سەرهەڵدانەوەی داعش سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی کۆکردەوە

PM:09:03:22/01/2022

4188 جار خوێندراوەتەوە

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پێشوازیی کرد لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و پرسی سەرهەڵدانەوەی داعش و رووبەروبونەوەیان تاوتوێکرد.


بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە،

 لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتیی وڵات و جەختکرایەوە لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگەگرتن لە کارە تاوانکارەکانی داعش بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتییان و دابینکردنی هەموو پشتیوانییەک لە ھێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا دووپاتکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی هێزە نیشتمانییەکان لەپێناو ھێنانەدی ئاسایش و سەقامگیریی و ھێنانەئاراوەی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی ھاووڵاتییان بۆ ژیانێکی ئازادی باشتر.

 












گەلەری