سەردێڕ:

نەوەی نوێ بەڵێنێکی هەڵبژاردنەکانی بردەسەر

PM:07:41:22/01/2022

12932 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ پاش ئەوەی توانی ٩ کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت، وەک یەکەم هێزی سیاسی لە هەموو ئەو شار و شارۆچکانەی سەرکەوتنی تێدا بەدەست هێناوە ئۆفیسی پەرلەمانی عێراقی کردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەریەک لە شارەکانی (سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، هەڵەبجە، رانیە و قەڵادزێ و کەلار و چەمچەماڵ و کۆیە) ئۆفیسی پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکان کراونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە رێی ئەم ئۆفیسانەوە ئیشوکاری هاوڵاتییان رایی دەکەن و هەر پێویستییەکیان هەبوو لە بەغدا ئەوا پێویست ناکات بڕۆن بۆ ئەوێ، بەڵکو پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ کارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەن و دەنگیان دەگەیەننە پەرلەمانی عێراق.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ساڵی ٢٠١٧دا دامەزراوە و جوڵانەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی کوردستاندا و لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراقیشدا، توانی ٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و رایگەیاند، کە بەشداری پێکهێنانی حکومەت ناکەن و هەر بە ئۆپۆزسیۆنی دەمێننەوە.

May be an image of outdoors

No photo description available.No photo description available.May be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsNo photo description available.












گەلەری