سەردێڕ:

دوای لێدوانی هاوپەیمانی فەتح؛ نوری مالکى نوێترین هەڵوێستى خۆی ئاشکرا کرد

PM:03:14:22/01/2022

10520 جار خوێندراوەتەوە

نورى مالکى سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگى هێزێکى تۆکمە و یەکگرتووە و هەڵوێستەکەشى یەکگرتووە.


ئەمڕۆ شەممە، نوری مالیکی لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "چوارچێوەى هەماهەنگى هێزێکى تۆکمە و یەکگرتووە و هەڵوێستەکەشى یەکگرتووە".

دەشڵێت، "بۆچوونە پراکتییەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ پێکهێنانى حکومەت و ئیدارەدانى دەوڵەت، لەسەر بنەماى هاوبەشی و تەواوکارى هەموو پێکهاتەکان تیایدا لەسەر لەژێر چەترى دەستوردایە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چوارچێوەى هەماهەنگى یەک هەڵوێستى یەکگرتوویان هەیە، لەبارەى بەشدارى کردن، یان نەکردن و سوریشە لەسەر ئەوەى هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانى هاوپەیمانێتیەک لەسەر بنەمای سازان کۆبکاتەوە، بۆ رێگرى کردن لە هەر جێکەوتەیەک لەسەر پرۆسەى سیاسى".

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ موختار موسەوی ئەندامی سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ناکرێت ئەم پێکهێنەرە گرنگەی چوارچێوە فەرامۆش بکرێت. هەروەکچۆن پێکهێنانی دەوڵەت لەسەر فەرامۆشکردنی ئەوانی دی سەرناگرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بە دوری دەزانێت هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکەکەی "نوری مالیکی" لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دوربخرێنەوە.

وتیشی، وڵات و پرۆسەی سیاسی لەسەر کەس ناوەستێت، جا هەرکەسێک بێت، هەربۆیە پێویستە هەموو لایەک ناکۆکیەکانیان وەڵانێن و بەرژەوەندی وڵات بکەنە پێشینەی کارەکانیان.













گەلەری