سەردێڕ:

هاوپەیمانی فەتح هەڵوێستی خۆی لەبارەی دورخستنەوەی مالیکییەوە ئاشکرا کرد

AM:09:33:22/01/2022

8556 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هامەهەنگی رایگەیاند، ئەوکەسەی بۆ سەرۆک وەزیران دیاری دەکرێت ئەو کەسانە نابن کە پێشتر ناویان براوە. دەشڵێت، "بۆ رێکەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر ئامادەنین هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکەکەی دور بخرێنەوە".


محەمەد زیادی ئەندام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەماتاری دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری دەکات لەسەر پێکهێنانی حکومەتی سازان کەهەموو هێزە سیاسیەکان لە خۆبگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی پوچەڵکردەوە ئەوا سەرۆکایەتییەکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێتەوە و بەگوێرەی دەستور کاتێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت دیاری دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، گرتنەبەری رێوشوێنەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان پرۆسەی سیاسی و کاتە دەستورییەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت پەکخست.

محەمەد زیادی وتیشی، هەریەک لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا رێکنەکەوتوون لەسەر دەستنیشانکردنی دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرۆک وەزیرانی داهاتوو هیچ کام لەو کەسانە نابن کە پێشتر ناویان هێنراوە.

لەلایەن خۆیەوە، موختار موسەوی ئەندامی سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ناکرێت ئەم پێکهێنەرە گرنگەی چوارچێوە فەرامۆش بکرێت. هەروەکچۆن پێکهێنانی دەوڵەت لەسەر فەرامۆشکردنی ئەوانی دی سەرناگرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بە دوری دەزانێت هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکەکەی "نوری مالیکی" لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دوربخرێنەوە.

وتیشی، وڵات و پرۆسەی سیاسی لەسەر کەس ناوەستێت، جا هەرکەسێک بێت، هەربۆیە پێویستە هەموو لایەک ناکۆکیەکانیان وەڵانێن و بەرژەوەندی وڵات بکەنە پێشینەی کارەکانیان.













گەلەری