سەردێڕ:

زانکۆی ئەم شارە تاقیکردنەوەکانی دواخست

PM:07:59:21/01/2022

9056 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆکە و راشیگەیاند، لە رۆژی شەممەوە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بە رووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.


ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەڕەچاوکردنی سەختی کەش و ھەوای پارێزگای سلێمانی و دەوربەری و بەستنی رێگاوبانەکان، بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە سەرجەم کۆلێژەکان بۆ رۆژی دووشەممە و رۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەیەی کۆلێژەکان دایدەنێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رۆژی شەممەوە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بە رووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، پێویستە ئەو وانانەی کە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلیکترۆنی؛ لەناو هوڵەکان بخوێندرێن، هاوکات، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی خویندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگاداردەکاتەوە، رۆژی یەکشەممە دەوامی زانکۆکە ئاسایی دەبێت.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرماوسۆڵە ناوچەکانی هەرێمی کورددستانی گرتووەتەوە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە.













گەلەری