سەردێڕ:

لیژنەی فەتوا لەبارەی نوێژی هەینییەوە بڕیاریدا

AM:11:15:21/01/2022

6884 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی فەتوای سلێمانی رایگەیاند، نوێژی هەینی دەکرێت لە مزگەوتەکان بەڵام ئەو کەسانەی لە مزگەوتەکانەوە دوورن و توانایان نییە بگەن بە مزگەوتەکان واجب نییە لەسەریان و ئاساییە لە ماڵەوە نوێژەکە ئەنجامبدەن.


دکتۆر محەمەد، سەرۆکی لیژنەی فتوای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکانی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و هەر مامۆستایەک بتوانێت بچێت بۆ مزگەوت ئەوا دەچن و ئەوانەشی کە ناتوانن بچن دەتوانن کەسێک لە شوێنی خۆیان دابنێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوونی ئەو کەسانەی کە دوورن لە مزگەوتەوە واجب نییە لەسەریان و دەتوانن لە ماڵەوە نوێژبکەن و هەرکەسێکیش بە ویستی خۆی توانی بچێت بۆ مزگەوت دەتوانێت بچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی کردەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسی رووداوی هاتوچۆی هەیە، داوای لە خەڵکیش کرد لەماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە تا چەند کاتژمێرێکی داهاتوو بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

 













گەلەری