سەردێڕ:

داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و کوژراو هەیە

AM:10:10:21/01/2022

5944 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە ١١ سەربازی سوپای عێراق کوژران.


نیهاد محەمەد وتەبیژی پۆلیسی دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێرشەکە لە کاتژمێر سێی بەرەبایندا کراوە و و هێرشەکە بۆ سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق بووە لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و ئەوەی تائێستا زانراوە بەهۆی هێرشەکەوە ١١ کەس کوژراون کە ئەفسەریشی تێدایە.

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، سوود لە دۆخی ساردوسەرما و کەشوهەوا وەرگیراوە و تەرمەكان گواستراونەتەوە بۆ قەزای خالس و نزیکەی ١٠ کەسیش برینداربوون بەهۆی هێرشەکەوە، وتیشی "هیزی زۆری سوپا گەیشتووتە ناوچەكە و سەرقاڵی گەڕانن بەدوای چەکدارە هەڵاتووەکاندا.

هەرچەندە لەساڵى ٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان زیاتر کردووە.














گەلەری