بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆکاری بارینی بەفر و ئەگەری زۆربوونی و دروست بوونی ئاستەنگ رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – شەقڵاوە دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لەگەڵ زیادبونی رێژەی دابارینی بەفر وزیادبونی ئاستەنگ و مەترسیەکان لەسەر رێگای هەولێر- شەقڵاوە ئەگەرێکی زۆر هەیە کەوا رێگاکە بۆماوەیەکی کاتی دابخرێت.
ئاماژەی
بەوەشداوە، "داواتان لێدەکەین کەوا تەنها کاری پێویست رێگاکە بەکاربێنن و بۆ شەڕە
تۆپەڵ شوێنی تر هەڵبژێرن".
ئەمە
لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا
شۆفێرانی ئاگادار کردەوە، لەبەر دەستپێکردنەوە بارینی بەفر، دوبارە ئاستەنگی هاتوچۆ
لە رێگای نێوان هەولێر- پیرمام دروست بووە.
دەشڵێت،
"داوا لەشوفێران دەکەین تەنها بۆ کاری پێویست بەکاری بێنن، لەکاتی بەکارهێنانیشیدا
ئۆتۆمبێلی بەرز بەکاربهێنن و بۆتایەکانیش زنجیر بەکاربهێنن".
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی
کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی
زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و
هاوڵاتییان دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان چەندین پارێزگا و ناوچەی جیاجیا
داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی
هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.