بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای نێوان هەولێر – پیرمام دروست بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا شۆفێرانی ئاگادار کردەوە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، لەبەر دەستپێکردنەوە بارینی بەفر، دوبارە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای نێوان
هەولێر- پیرمام دروست بووە.
دەشڵێت، "داوا
لەشوفێران دەکەین تەنها بۆ کاری پێویست بەکاری بێنن، لەکاتی بەکارهێنانیشیدا ئۆتۆمبێلی
بەرز بەکاربهێنن و بۆتایەکانیش زنجیر بەکاربهێنن".
ئەمە
لەکاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما
رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی
و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی
هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان چەندین
پارێزگا و ناوچەی جیاجیا داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا
و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.