سەردێڕ:

رێگەی نێوان ئەم دوو شارەی هەرێم کرایەوە

PM:01:56:20/01/2022

5420 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری هاوچۆی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا رێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی – دەربەندیخان کراوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێگای نێوان دەربەندیخان - سلێمانی كرایەوە كەپیشتر بەهۆی سەرماوە بەستبووی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری زۆرە شەو جارێكی دیکە بیبەستێتەوە و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروستبکات و رێگاکە دابخرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ رێژه‌ن بورهان لێپرسراوی هاتوچۆی قه‌زای دەربەندیخان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ‌ شۆفێرانی سنوره‌كه ‌و رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان – كه‌لار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ هاتوچۆ له‌ رێگاوبانه‌كاندا وه‌ستاوه‌ و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌ناو به‌فر گیریان خواردوه‌ ته‌نها توانراوه‌ سه‌رنشینه‌كانیان رزگار بكرێن.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان چەندین پارێزگا و ناوچەی جیاجیا داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.

 

 

بڕیار جاف - کەلار

 













گەلەری