بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەیەک ھاوڵاتی بەھۆی کەوتنەوە دەست یان قاچ یان پەراسوویان شکاوە و بەشێکیشیان توشی خوێنبەربوونی مێشک بووە. دەشڵێت، "داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد عەلی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەھۆی سەرما و بەستەڵەکەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی بەھۆی کەوتنەوە دەست یان قاچ یان پەراسوویان شکاوە و بەشێکیشیان توشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
دەشڵێت، "داوا
لە ھاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەرۆنە شوێنە سەختەکان".
ئاماژەی
بەوەشدا، بەھۆی ئەوەی ئاستەنگی ھاتوچۆوە کارمەندەکانیان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە دەوام
و بەوھۆیەوە ئەمرۆ بەشی راوێژکاری نەخۆشخانەکە
دەوامی تێدا ناکرێت.
لە شەوی رابردووەوە
شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و
لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران
و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان
دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان چەندین پارێزگا و ناوچەی جیاجیا
داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی
هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.