شۆفێریكردن له‌وه‌رزی زستاندا تا ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر شۆفێر هه‌موو رێوشوێنه پێویسته‌كان نه‌گرێته‌به‌ر. به‌فر و باران له‌وه‌رزی زستاندا سه‌رچاوه‌ی زۆر سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی هاتووچۆن، تایه‌كان به‌هۆی ته‌ڕبوون و به‌ستنی شه‌قامه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری خزانیان زیاتره، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كۆنترۆڵكردن و راگرتنی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگاكان كارێكی قورس بێت.
له‌م بارودۆخه‌دا ماوه‌ی بینین له‌لای شۆفێر كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باران و ته‌م و له‌بارنه‌بوونی كه‌شوهه‌وا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاودێرییكردنی رێگا له‌وه‌رزی زستاندا كارێكی ئاسان نابێت.
بەگوێرەی رێنماییەکانی
هاتوچۆی سلێمانی، پێویستە لە دۆخێکی وەک ئەمڕۆ کە لەناو ناوەندەکانی شاردا
بەفرێکی زۆر باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە شۆفێران چه‌ند رێوشوێنێكی پێویست
بگرنە بەر، لەوانەش:
١- شێوازی دووهێنده
و نیو؛ تۆ له‌وه‌رزی زستاندا شۆفێری ده‌كه‌یت، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه بارودۆخ
ئاسایی نیه و زۆر مه‌ترسیداره بۆ شۆفێرییكردن، بۆیه ده‌بێت تۆ شێوازی دوو هێنده
و نیو به‌كاربهێنیت، کە بریتیە له‌پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان دوو ئۆتۆمبێل،
له‌كاتی ئاسایی‌دا ماوه‌ی سه‌لامه‌تی بۆ نێوان ئۆتۆمبێل بۆ ئاستێكی دیارییكراوی خێرایی
چه‌ند بێت، پێویسته له‌وه‌رزی زستان و له‌كاتی بارینی به‌فر و باران و به‌ستنی
رێگا‌و بانه‌كاندا، ئه‌و ماوه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه بكرێته دووهێنده، هه‌روه‌ها
مه‌به‌ست له‌نیو ئاستی خێراییه، پێوسته له كه‌شوهه‌وای باران و به‌فر و به‌ستنی
رێگه‌وباندا، خێرایی ئۆتۆمبێل كه‌مبكرێته‌وه بۆ نیوه‌ی هێنده‌ی ئه‌و خێراییه‌ی له‌و
ناوچه‌یه‌دا كه له‌كاتی ئاسایی‌دا رێگه پێدراوه.
٢- به‌ئاگابوون
له‌حاڵه‌تی له‌ناكاو؛ له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا تۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێی روودانی حاڵه‌تی
له‌ناو بكه‌یت، ئه‌و كه‌شوهه‌وایه زۆرجار ده‌بێته‌هۆی ره‌وانه‌وه و سه‌رلێشێوانی
ئاژه‌ڵی ماڵی و كێویی، ئه‌و رێگایانه‌ی به‌نزیك گونده‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بن، زۆرجار
به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ئه‌گه‌ری هاتنه‌سه‌ر رێی ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش
ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ.
٣- شێوازی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ ئیستۆپدا؛ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سیسته‌می ئیستۆپی (ABS)ه، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رت له‌كاتی
خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر پێ له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ دابنێی،
چونكه ئه‌و سیسته‌مه خۆی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل خاو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ت
ئه‌و سیسته‌مه‌ی تیا نیه، ئه‌وا باشتره ئاستی به‌خێراییه‌كی زۆر كه‌متر شۆفێریی
بكه‌یت و له‌كاتی خزانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا كه‌متر پێی له‌سه‌ر پایده‌ری ئیستۆپ
دابنێی، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵبده‌ی كۆنترۆڵی سوكان بكه‌یت‌و توشی سه‌رلێشێوان نه‌بیت.
٤- ئه‌گه‌ر گونجا شۆفێری مه‌كه؛ ئه‌گه‌ر كارێكی پێویست
و گرنكت نه‌بێت، باشترین بیرۆكه ئه‌وه‌یه له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێریی نه‌كه‌یت،
ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ڕێگه‌وبان به‌دور ده‌كات، ئه‌بێ تۆ ئه‌وه
بزانی سه‌لامه‌تی خۆت‌و ده‌وروبه‌ر له‌هه‌موو كاروباره‌كانی دیكه‌ی رۆژانه
گرنگتره، بۆیه باشتره له‌وجۆره كه‌شوهه‌وایه‌دا شۆفێری نه‌كه‌یت.