سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی هەولێرەوە

AM:10:13:20/01/2022

6236 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، شۆفێران و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە چەند رێگایەک پارێزراونین و مەترسی روودانی هاتوچۆییان لەسەرە، بۆیە داوادەکەن تەنانەت بۆ دۆخی پێویستیش نابێت بەکار بهێنرێن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و دابارینی بەفر، ئەو رێگایانەی خوارەوە سەلامەت نین بۆ بەکارهێنان".

 

دەشڵێت، "داوایان لێدەکەین کەبەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن، تەنانەت بۆ حاڵەتی زۆر پێویستیش".

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رێگاکان بریتین لە :

١-رێگای هەولێر_ شەقڵاوە.

٢-رێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە.

٣-رێگای شەقڵاوە_ هیران.

٤-رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە.

٥-رێگای زینەتیر_ بالیسان_ رانیە.

٦-رێگای کۆیە_ هەیبەسولتان.

٧-رێگای کۆیە_ کەلکە سماقە.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.


 

 













گەلەری