دوێنى لیژنەکانى ئیدارەى شارى کەلار شوێنێکى نوێژکردنیان رووخاند، ئەو خێرخوازانەى مزگەوتەکە دروست دەکەن، باس لەوە دەکەن، مۆڵەتی دروستکردنیان هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزاکەش دەڵێن، بینایەکی زیادەڕەوە و خەڵکی گوندەکە خۆیان مزگەوتیان هەیە.
ستار قادر حەسەن پارێزەرى بریکارى ژنە خێرخوازەکەى پارەى مزگەوتەکەى داوە، دەڵێت، پێش دەستکردن بە دروستکردنى پرۆژەکە رەزامەندى زارەکى و نووسراویش دراوە بۆ دەستپێکردن، کەچى ئێستا دەیڕوخێنن.
لەبەرامبەردا لایەنە
پەیوەندیدارەکانى قەزاى کەلار لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ ئێن ئاڕ تی
هاتووە دەڵێن: هاوڵاتیانی گوندەکە خۆیان لە دەرەوەی گوندەکەیاندا مزگەوتیان هەیە .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە،
"له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له قه‌زای
كه‌لار له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاوڵاتیه‌ك له‌ژێر
ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕەوی دروستكردووه".
راگەیاندراوەکە کە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزاکە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانەوە
بڵاوکراوەتەوە، ئەوە هاتووە، "دروستکردنی مزگەوتەکە (به ته‌حه‌داوه) ره‌زامه‌ندی
هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌رنە‌گرتووه به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی
قه‌زای كه‌لار." ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە، لیژنەیەکی ئەمنی سەر بە
قائیمقامییەتی کەلار؛ شوێنێکی نوێژکردنیان لە نێوان قەزای کەلار و گوندی گۆباندا
روخاند و ئەوەش نارەزایەتی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەی لێکەوتەوە.