ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە تەواوی دامودەزگا حکومییەکانی سنوری ئیدارەکە دەوامی فەرمی راگیرا.
ئەمرۆ چوارشەممە، ئیدارەی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگا حکومەییەکانی سنورەکە دەوامی فەرمی راگیراوە جگە لە تیمە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لەدوای راوێژکردن بووە لەگەڵ
دەزگا کەشنیاسییەکان و بەمەبەستی سەلامەتی گیانی فەرمانبەران ئەو بڕیارەیانداوە.
هەر ئەمڕۆش، هەردوو ئیدارەی زاخۆ و سۆران راگرتنی دەوامیان
راگەیاند لە سنوری ئیدارەکانیان و پارێزگاری سلێمانیش رایگەیاند تا ئێستا بڕیاری
راگرتنی دەوامیان نەداوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کەشناسیدا بڕیاری گونجار دەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە کەشناسی هەرێم گەیشتنی
شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارینی لە هەرێم راگەیاندووە و دەڵێت، کە ناوچە گەرمەکانیش دەگرێتەوە
و لە سەنتەری شاری هەولێر و کەرکوکیشدا بەفر دەبارێت، کە کۆتا بەفر لە ساڵی ٢٠١٨دا
لە هەولێر باریوە و لە شاری کەرکویش زیاتر لە ٥ ساڵ دەبێت بەفر نەباریوە.