AM:09:25:19/01/2022
2300 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوە بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەکردووە، لە سەردانەکەیدا بۆ ئۆکرانیا ئەنتۆنی بلینکن چاوی بە ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکەوێت، بەپێی بەرنامەی کاری سەردانەکەی ناوبراو بۆ ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیاش کۆدەبێتەوە.
بڕیاریشە، بلینکن لە سویسرا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر
پرسی ئۆکرانیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆبوونەوەی چەند هەفتەی رابردووی
شاندی دیپلۆماسی ئەمریکا و روسیا سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا بەبێ ئەنجام کۆتاییهات.