AM:08:53:19/01/2022
3768 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ چوارشهممه، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٨ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا رۆژی رابردوو بە ٨٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی
رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە
کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام
نابێت."