فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەریەکە لە ناحیەکانی عەنکاوە و پیرمام و بازیان بوون بە قەزا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانی بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، بە فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا
حکومەتی هەرێم فەرمانی دەرکردبوو بۆ بە قەزا بوونی ئەو ناحیانە.
عەنکاوە سەر بە قەزای ناوەندی ھەولێرە، کەوتووەتە باکور
و باکوری رۆژئاوای شاری ھەولێر و زۆربەی دانیشتوانی لە پەیڕەوانی کلد و ئاشوریین لەپەیڕەوانی
کڵێسا‌ی کاسۆلیکین، هاوکات، بەیەکێک لە شوێنە ھەرە کۆنەکانی جیھانیش دادەنرێت و هیچ
گوندێکی لەسەر نییە.
پیرمام؛ کە بە هەریەک لە ناوەکانی (مه‌سیف، سه‌ڵاحه‌دین)یش
ناودەبرێت، یه‌كێك بوو له ناحیه‌كانی قه‌زای شه‌قڵاوه له پارێزگای هه‌ولێر، به‌دووری
٢٨ كم ده‌كه‌وێته باكوری خوۆرئاوای هه‌ولێر و یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین ناحیه‌كانی
قه‌زای شه‌قڵاوه. کە گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین (٦٦) گوندن.
بازیانیش سەر بە پارێزگای سلێمانییە و لە باکور ھاوسنورە
لەگەڵ گوندی بیبیجەکی سماقان و لە باشور لەگەڵ گوندی کۆیک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ کۆمەڵگایی
ئەڵڵایی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی تەیناڵی تازە.
هـ.ئـ