سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی: نرخی پشكنینی کۆرۆنا کەمکرایەوە

PM:06:23:18/01/2022

4244 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، نرخی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە PCR بە رێژەی ٤٠٪ کەمکراوەتەوە.


وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، نرخی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە PCR بە رێژەی ٤٠٪ کەمکراوەتەوە و پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆش و بەرکەوتووانی نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومیەکان بەخۆڕای دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە وەک ئاسانکارییەکە بۆ بەجێگەیاندنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی گەشتکردن ٤٠ هەزار دینار بوو، هاوکات پشکنینەکان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان ٥٠ هەزار دینار بووە، لە نەخۆشخانە حکومییەکانیش پشکنینەکان لە هەندێک نەخۆشخانە بێ بەرامبەر بووە و لە هەندێکی دیکەش بە سێ هەزار دینار بووە.

بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجامدراون، پشکنینی کۆرۆنا لە ناوەندە حکومییەکان لەکاتی دەوامی ئاسایی بە خۆڕایی دەبێت و لە دوای دەوامیش بە ٢٥ هەزار دینار دەبێت

هاوکات، لە فرۆکەخانەکان و دەروازە سنورییەکان نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە ٤٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٥ ھەزار دینار، لە تاقیگە و نەخۆشخانە ئەھلییەکان لە ٥٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥ ھەزار دینار کەمکراوەتەوە.


لـ.لـ













گەلەری