سەردێڕ:

بەهۆی بەفر و گیرانی رێگاوە؛ نەتوانرا نەخۆشێک بگەیەندریتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستدا

PM:03:06:18/01/2022

12736 جار خوێندراوەتەوە

فایەق مێوڵاکەیی ئەنجومەنی گوندی مێوڵاکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی مێوڵاکەی سەر بەچۆخماخی گاپیلۆن، بەهۆی بەفرەوە رێگای سەرەکی گوندەکە داخراوە و نەتوانراوە نەخۆشێک بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.


فایەق مێوڵاکەیی ئەنجومەنی گوندی مێوڵاکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی "عەبدوڵا" بووە و لەناو خەڵکی گوند بە "حاجی عەبدوڵا" ناوبراوە، وتیشی، تەمەنی لە سەرو ٦٠ ساڵەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاجی عەبدوڵا نەخۆشبووە و ویستوویانە بیگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام بەفر رێگای داخستووە، خەڵکی گوندەکە داوایان لە شارەوانی گاپیلۆن کردووە بچێت بەدەمیانەوە، بەڵام وەک خۆیان باسی دەکەن، "بەدەم داواکایانەوە نەچوون."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دانیشتووانی هەرسێ گوندەکە نزیکی ١١٠ بۆ ١٣٠ ماڵ دەبن.

ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسیش هۆشداری داوە لەوەی، لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، تەنانەت لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکوکیش بەفر دەبارێت.

ئیحسان سابیر، سلێمانی

هـ.ئـ













گەلەری