شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەیزنی بەرچاوی پلەکانی گەرماوە و بەستنی شەقام و رێگاوبانەکان لە سلێمانی ١٨ حاڵەتی دەستشکان و قاچشکان تۆمارکراوە.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەھۆی بەستەڵەکەوە لە سلێمانی ١٨ حاڵەتی کەوتن و دەستشکان و قاچشکان تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەوان وەک سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی
داوا لە هاوڵاتییان دەکەن نەچنە ئەو شوێنانەنی کە دیاردەی بەستن تێیدا روویداوە و
لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە هێڵێ خێرای ١٢٢ـەوە بکەن و تیمەکان
بەهانایانەوە دەچن.
باسی لەوەشکرد، تیمی فڕۆکەوانی سلێمانی ئامادەن بۆ ھەر
حاڵەتێک کە ئۆتۆمبێلەکانی تیمەکان پێیان نەگات و ناوچەکە سەخت بێت ئەوا تیمەکانی فڕۆکەوانی
دەچن بەدەم ھاوڵاتیانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسنی و
بومەلەرزەزانی هەرێم شەوی رابردوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆیانەوە
بینی و لە شاری سلێمانی نزمترین پلەی گەرما بۆ ٧ پلە ژێر سفر دابەزیوە، کە
بەهۆیەوە بەشێک لە شەقامەکان بەستوویەتی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش داوای لە
خەڵکی کرد بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
گۆران لوقمان، سلێمان
لـ.لـ