سەردێڕ:

حوسییەکان: موشەکی دروستکراوی ئێران لە هێرشی سەر ئەبو زەبی بەکارهێنراوە

PM:12:16:18/01/2022

3508 جار خوێندراوەتەوە

حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێدا بۆسەر ئەبو زەبی موشەکی بالیستی قودس-٢ و زولفیقار دروستکراوی ئێران و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهێناوە.


یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە تویتەر باسی لەو هێرشەکرد کە دوێنێ کردیانە سەر ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات.

یەحیا سەریع هێرشەکەی سەر ئیماراتی بە ''گەردەلوولی یەمەن'' ناوزەند کرد و باسی لەوە کرد، فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی و دامەزراوە نەوتیەکانی ناوچەی موسەففەح بە موشەکی بالیستی قودس-٢ کراونەتە ئامانج.

وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، یەحیا سەریع هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، فڕۆکەخانەی دوبەی بە موشەکی بالیستی زولفیقار کراوەتە ئامانج و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش دامەزراوەکانی دیکە کراونەتە ئامانج.

دوێنێ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر ناوچەی موسەففەح لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، سێ تانکەری سوتەمەنی تەقینەوە و بەهۆیانەوە سێ کەس کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.

هـ.ئـ













گەلەری