سەردێڕ:

بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک گردبوونەوە

AM:11:17:18/01/2022

2688 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک جارێکی دیکە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە.


بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک جارێکی دیکە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ حکومەتی هەرێم کێشەکەی بۆ چارەسەر نەکردوون.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە باس لەوەدەکەن، چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە بەڵام تا ئێستا کێشەکانیان بۆ چارەسەر نەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوەڕاستی ساڵی رابردوو سەرۆکی حکومەت خۆی چووە سەر زەوییەکان و لەگەڵ خاوەن زەوییەکاندا قسەیکرد و بەڵێنیدا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام کێشەکانیان تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

هـ.ئـ













گەلەری