بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پۆینت سێ پله‌ى رێختەر خۆرئاوای ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش تا ئێستا به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حاكمی ویلایه‌تی بادگیسى ئەفغانستان رایگه‌یاند، به گوڕی پێنج پۆینت بومه‌له‌رزه‌كە لە ناوچه‌ی قادسی سه‌ر به ویلایه‌تیى بادگیس روویداوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
بە گوێرەی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا، ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌كه
٤١ كیلۆمه‌تر له شاری قه‌لعه‌ی ن‌و كه ناوه‌ندی ویلایەتى بادگیسه، له خۆرئاوای
ئه‌فغانستان دوور بووه و له قووڵایی ١٨ كیلۆمه‌تردا روویداوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، له شارۆچكه‌ی موكورى سه‌ر به پارێزگاكه،
به هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ك خانوو رووخاون و بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتى برینداربوون.
هاوکات ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا بڵاوشیكرده‌وه، به‌یانی
ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی چوار و
پۆینت نۆ پلەی رێخته‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان رویداوه، بەڵام زه‌ره‌ره و زیانه‌كان
نه‌زانراون.
هـ.ئـ