سەردێڕ:

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە ٤٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

AM:09:48:18/01/2022

2264 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکەوە لە نزیک کەناراوەکانی تەرفایەی باشووری مەغریب، ٤٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ١٠ی کۆچبەریش رزگارکران.


وتەبێژی رێکخراوی کامیناندۆ فرۆنتێراسی تایبەت بە چاودێریکردنی بەلەمی کۆچبەران رایگەیاند، لە نزیک کەناراوەکانی تەرفایەی باشووری مەغریب بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبووە، کە زیاتر لە ٥٠ کۆچەری تێدا بووە، ٤٣ کەسیان خنکاون و ١٠ کەسیشیان رزگارکراوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو کۆچبەرانە بە نیازبوون لە مەغریبەوە خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا، تاوەکو ئێستاش توانراوە تەنیا تەرمی دوو کەس لەو ٤٣ کەسە خنکاوە بدۆزنەوە.

مەغریب بووەتە خاڵێکی سەرەکیی گواستنەوەی کۆچبەران بەرەو ئیسپانیا و ئیتاڵیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

هـ.ئـ













گەلەری