AM:11:50:09/01/2022
11036 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی نامەیەکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە، "ئەحمەد حەمید ئەلعەلوانی" دەچێتە جێگەی "عەلی فەرحان".
بەڵگە نامەکە دەریخستووە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "عەلی فەرحان" وەکو پارێزگاری ئەنبار لەکارەکەی دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی نامەکەی کۆمسیۆن، ئەحمەد عەلوانی
دەبێتە جێگرەوەی "عەلی فەرحان" و وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەستبەکار
دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.