سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:04:13:08/01/2022

26600 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نرخی دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بە جێگیری مایەوە.

١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٧٨٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھاکەی زیاتر نزمبووەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەهاکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری