سەردێڕ:

دەستەی گومرگی عێراق: داهاتی ٢٠٢١ زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بووە

PM:10:42:05/01/2022

3244 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گشتی گومرگی عێراق رایگەیاند، داهاتی دەروازە سنورییەکان لە ساڵى ٢٠٢١دا بەراورد بە ساڵی پێشووتر ١٥٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ترلیۆنێک دینار.


دەستەی گشتی گومرگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی ئاشکراکرد، داهاتی دەروازە سنورییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٨٦٣ ملیار و ١٦١ ملیۆن دینار بووه‌.

ئاماژەى بەوەشکرد، دیاریکردنی بەڕێوەبەری گشتی گومرک کاریگەری بەرچاوی هەبووە لە زیادبوونی داهاتی دەروازە سنورییەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتووشدا داهاتی دەروازە سنورییەکان زیاتر بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێم سەرەڕای زۆری و بەردەوام زیادبوونی داهاتی خاڵە سنورییەکان، بەڵام داهاتەکان ئاشکرا ناکرێت و زۆرینەی داهاتەکە لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکومییەوە دەبرێت.













گەلەری