سەردێڕ:

لە دژی کیم جۆنگ ئون لەسەر دیوار شتیان نوسیوە؛ لێکۆڵینەوە لە دەستوخەتی هەزاران کەس دەکرێت

PM:09:49:05/01/2022

14104 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرایان کردووە، لەسەر دیوارەکانی پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکور چەندین نوسین دژی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور نوسراوە و بەوهۆیەوە هەزاران کەس لە ناوچەکانی نزیک لە نوسینەکان لێکۆڵینەوە لە دەستوخەتیان دەکرێت بۆ دۆزینەوەی بکەری کارەکە.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەسەر دیوارەکان نوسراوە "کیم جۆنگ ئون خەڵکی بەهۆی تۆوە خەڵکی خەریکە لە برسیەتیدا دەمرن" باسیان لەوەشکردووە، لەدرەنگانی شەوی رابردووەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی نوسینەکانیان لە دژی کیم جۆنگ ئون نوسیوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکان بەجۆرێکن کە تێیدا خەڵکی پێویستە لەسەر کاغەز شت بنووسن و دەسەڵاتداران هاوتای نوسینی سەر دیوارەکانی بکەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا دەستوخەتی کەسەکەیە یاخود نا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی نوێدا سەرۆکی کۆریای باکور وتی لە ساڵی ٢٠٢٢ جەنگێکی مەزن دەبێت لە نێوان ژیان و مردندا لە وڵاتەکەدا.

هاوکات، کۆریای باکور رووبەڕووی فشارێکی گەورەی ئابووری بووەتەوە چونکە سزای سیاسی لەسەرە لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانەوە بەهۆی چالاکییە سەربازی و ئەتۆمییەکانەوە و سەرۆکی کۆریای باکور بەردەوام سوورە لەسەر ئەوەی رووبەروی هەموو گەمارۆ سیاسییەکانی سەر وڵاتەکەی دەبێتەوە، بەڵام کەمی خۆراک و سەرچاوە خۆراکییەکان کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر دۆخی خەڵکی لە وڵاتەکەدا.













گەلەری